Social Icons

Pages

Wednesday, April 30, 2014

"The likeness of those who choose patrons other than Allah, is that of the spider which makes for itself a house. And, behold, the frailest of all houses is the spider's house, if they would make use of what they know. (Its web easily traps the weak but cannot withstand the least bit of pressure)."
Quran |29:41|
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه‌ پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه‌ كه‌ ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌ و تێبگه‌یشتنایه‌ ( چونكه‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ نه‌ بناغه‌ و نه‌ دیواری هه‌یه‌، نه‌ سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌، نه‌ ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه‌ له‌ ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له‌ ناو ده‌به‌ن ) !!! 


مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلۡعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتۡ بَيۡتٗا ۖ وَإِنَّ أَوۡهَنَ ٱلۡبُيُوتِ لَبَيۡتُ ٱلۡعَنكَبُوتِ ۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٤١ 
سورة العنكبوت



The Messenger of Allah (PBUH) said, “There are four that whomever receives has been given goodness in this world and the Hereafter: a grateful heart, a tongue of remembrance, a body patient with trials, and a wife neither treacherous with herself nor her husband’s wealth.”
Source: Shu’b Al-Iman 4111
Grade: Hasan (fair) according to As-Suyuti
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی:  چوار شت هەن هەر کەسێك پێ‌ببەخشرێت، ئەوا خێری دونیاو ئاخیرەتی پێ‌بەخشراوە: دڵێکی شوکرانەبژێرو زمانێکی پاراو بە زیکری خودای گەورە، جەستەیەکی خۆگر لەسەر بەڵاو ناڕەحەتی، هەروەها خێزانێك کە نە خیانەت لە خۆی دەکات وەنە خیانەت لە مێردی خۆیشی دەکا


عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ أَرْبَعٌ مَنْ أُعْطِيَهُنَّ فَقَدْ أُعْطِيَ خَيْرَ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ قَلْبٌ شَاكِرٌ وَلِسَانٌ ذَاكِرٌ وَبَدَنٌ عَلَى الْبَلاءِ صَابِرٌ وَزَوْجَةٌ لا تَبْغِيهِ خَوْنًا فِي نَفْسِهَا وَلا مَالِهِ
4111 شعب الإيمان للبيهقي الثالث والثلاثون من شعب الإيمان وهو باب في تعديد
المحدث السيوطي خلاصة حكم المحدث حسن

"A man should be like a child with his wife, but if she needs him, he should act like a man."
 Umar Ibn al-Khattaab {ra}
پیاو دەبێ وەکو منداڵ بێ لەگەڵ خێزانەکەی خۆی، بەڵام ئەگەر پێویستی پێی‌بوو دەبێ وەك پیاو ڕەفتار بکا

Tuesday, April 29, 2014

"They want to extinguish the light of Allah with their mouths, but Allah will perfect His light, although the disbelievers dislike it."
Qur'an |61:8|
ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به‌قه‌ڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بکوژێننه‌وه‌!! (خه‌یاڵیان خاوه‌) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده‌ کافرو بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.

يُرِيدُونَ لِيُطۡفِ‍ُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨
سورة الصف


"Whoever does righteousness, whether male or female, while he is a believer - We will surely cause him to live a good life, and We will surely give them their reward [in the Hereafter] according to the best of what they used to do. "
Quran |16:97|
ئه‌وه‌ی کارو کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له‌ کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به‌ خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده‌ له‌ دنیادا ده‌یژێنین، له‌ قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان ده‌یانکرد.


مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗ ۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٧ 
سورة النحل


“A moment of patience in a moment of anger prevents a thousand moments of regret.”
-Ali Ibn Talib
ساتێكی دانبەخۆداگرتن لە ساتی توڕەیدا ڕێ‌دەگرێت لە هەزارن ساتی پەشیمانی

Thursday, April 24, 2014

With patience and taqwa, Allah changes trials to blessings, demolishes the plot of the opponent and eliminates worries:
Allah says,
“And if you are patient and fear Allah, their plot will not harm you at all.”
Quran |3:120|
بە پابەندبوون بە ئارامگرتن‌و تەقواو پارێزکارییەوە، خودای گەورە بەڵاو ناڕەحەتیمان بۆ دەکاتە نیعمەت، هەروەها پیلانی دوژمنانیشمان هەڵدەوەشێنێتەوەو حەسرەت‌و خەفەتیش بە با دەدا
خودای گەورە دەفەرمووێت:ـ
ـ"ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان! له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌ك بێته‌ رێتان به‌ئارامبن و، له‌شكاندنی سنووره‌كانی خوا خۆ بپارێزبن، ئه‌وا فڕو فێڵه‌كه‌یان هیچ زیانێكتان پێناگه‌یه‌نێت"ـ
قورئان | 3 : 120 |
وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لَا يَضُرُّكُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡ‍ًٔا ۗ .. ١٢٠
سورة آل‌عمران
"My Heart is at ease knowing that what was meant for me will never miss me, and that what misses me was never meant for me."
~ Umar Ibn Al Khattab 

سوکنایی بۆ دڵم دێ کە دەزانم ئەوەی بڕیار بووە بۆ من بێ، هەر بۆ من دەبێ، ئەوەشی کە بۆ من نابێ، هەر بڕیارنەبووە بۆ من بێ

The Prophet (PBUH) said, "The likeness of the man who observes the limits prescribed by Allah and that of the man who transgresses them is like the people who get on board a ship after casting lots. Some of them are in its lower deck and some of them in its upper (deck). Those who are in its lower (deck), when they require water, go to the occupants of the upper deck, and say to them : 'If we make a hole in the bottom of the ship, we shall not harm you.' If they (the occupants of the upper deck) leave them to carry out their design they all will be drowned. But if they do not let them go ahead (with their plan), all of them will remain safe".
[Al- Bukhari].
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: وێنەی ئەو کەسەی کە سنورەکانی خودای گەورە دەپارێزێ  لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەیبەزێنی وەك کۆمەڵێك کەس وان کە سواری کەشتییەکی (دوو  قات) دەبن‌، پاش ئەوەی لە ناوخۆیان تیروپشتك دەکەن بۆ جێگەکانیان دەکەن، هەندێك ، هەندێكیان لەقاتی سەرەوەی شوێنیان بەردەکەوێ‌و هەندێکی تریشیان لە قاتی خوارەوەی. ئەوانەی لەقاتی خوارەوەدان، کاتێك پێویستییان بە ئاو دەبێ، دەچنن بۆ لای سەرنیشینەکانی سەرپشتی کەشتییەکە‌و پێیان دەڵێن: ئەگەر ئێمە کونێك بکەینە بنی کەشتییەکە (بۆئاو)، بۆئەوەی چیدی ئەزیەتتان نەدەین.. باشترە، جا ئەگەر سەرنیشنەکانی سەرپشتی کەشتییکە وازیان لێبهێنن تا خەریکی جێبەجێکردنی پلانی خۆیان بن، ئەوا هەموویان نووقم دەبن‌و لەناودەچن، ئەگەریش پێشگیرییان لێ‌بکەن، ئەوا هەموویان سەلامەت دەبن‌و ڕزگاریان دەبێ

الرابع‏:‏ عن النعمان بن بشير رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال‏:‏ ‏ "‏مثل القائم على حدود الله والواقع فيها كمثل قوم استهموا على سفينة، فصار بعضهم أعلاها وبعضهم أسفلها، وكان الذين في أسفلها إذا استقوا من الماء مروا على من فوقهم فقالوا‏:‏ لو أنا خرقنا في نصيبنا خرقًا ولم نؤذ من فوقنا ‎، فإن تركوهم وما أرادوا هلكوا وهلكوا جميعًا، وإن أخذوا على أيديهم نجوا ونجوا جميعا‏"‏ ‏(‏‏(‏رواه البخاري‏)‏‏)‏‏.‏

Wednesday, April 23, 2014

Hijab is Not about Oppression - but Freedom from Evil Eyes
باڵاپۆشی چەوساندنەوە نییە، بەڵکو قوتاربوونە لە چاوی بەد

"Iman is like an airplane ride, the higher you go up the smaller the things on earth look."
ئیمان چەشنی سواربوونی فڕۆکەیە.. هەتا بەرزتر بفڕی، شتەکانی سەر زەوی بچوکتر دەردەکەون

The Messenger of Allah (PBUH) said, “If one of you has three daughters or three sisters, or two daughters or two sisters, and he fears Allah concerning them and he treats them well, then he will enter Paradise.”
Source: Musnad Ahmad 10991
Grade: Sahih li ghayri (authentic due to external evidence) according to Al-Albani
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: هەرکەسێك سێ کچ یاخود سێ خوشکی هەبێ، دوو کچ یاخود دوو خوشکیشی هەبێ، وە ترسی خودای لە دڵدا بێ لەکاروباریانداو باش مامەڵەیان لەگەڵدا بکا، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە

 عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يَكُونُ لِأَحَدٍ ثَلَاثُ بَنَاتٍ أَوْ ثَلَاثُ أَخَوَاتٍ أَوْ ابْنَتَانِ أَوْ أُخْتَانِ فَيَتَّقِي اللَّهَ فِيهِنَّ وَيُحْسِنُ إِلَيْهِنَّ إِلَّا دَخَلَ الْجَنَّةَ

10991 مسند أحمد بَاقِي مُسْنَدِ الْمُكْثِرِينَ لا يكون لأحد ثلاث بنات أو ثلاث أخوات أو ابنتان أو أختان فيتقي الله فيهن ويحسن إليهن إلا دخل الجنة
المحدث الألباني خلاصة حكم المحدث صحيح لغيره

Tuesday, April 22, 2014

Do not look at what you have of books and notebooks, rather look at what is in your heart. If your heart is humble and submissive before Allah then you are from the people of knowledge, because fear is the fruit of this knowledge.
Allah says, “It is only those who have knowledge among His slaves that fear Allah.”
Quran |35:28|

مەڕوانە ئەوەی کە لە کتێب‌و دەفتەرەکانتداتە، بەڵکو بڕوانە لەوەی لە دڵتدایە، ئەگەر دڵت زەلیل‌و گەردنکەچ بێ بۆ خودای گەورەو ترسی ئەو زاتە تێدابێ، ئەوا تۆ زانایت، چونکە ترس لەو زاتە بەرهەمی زانستە، وەك خودای گەورە دەفەرمووێت:ـ
ـ" به‌راستی له‌ به‌نده‌كانی خوادا، هه‌ر زاناكانن له‌ خوا ئه‌ترسن و سه‌ری نه‌وازشی بۆ دائه‌نوێنن، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وان ده‌زانن ئه‌وزاته‌یه‌ چ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌"
قورئان |28:35|
ـ...... إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ۗ .... ٢٨
سورة فاطر

Every punishment from Him is pure justice and every blessing from Him is pure grace.
~ Sheikul Islam Ibn Taymiyyah 
هەموو سزایەكی خودای هەرەمەزن ئەوپەڕی دادپەروەرییە، هەموو نیعمەتێکی ئەو زاتە ئەوپەڕێ ڕەحم‌و  بەزەییە

Sometimes...that which you want most is most harmful for your hereafter. So Allah takes it away...from You. 
جارجارە ئەو شتەی کە تۆ دەتەوێ هەرە خراپترین شتە بۆ ئاخیرەتت، لەبەرئەوە خودای هەرە مەزن لێت دوور دەخاتەوە.

"Don't despair over the events of the past for none of the events of the dunya were never meant to remain."
خەفەت بۆ ڕووداوەکانی ڕابردوو مەخۆو هیوابڕاو مەبە، چونکە بڕیار نەبووە هیچ یەکێك لە ڕووداوەکانی ئەم دنیایە بڕبکات‌و بمێنێتەوە

The Messenger of Allah (PBUH) said, “There is no gift a parent can give his child that is better than good manners.”
Source: Musnad Ahmad 14977
Grade: Sahih (authentic) according to As-Suyuti and Al-Mundhiri
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: هەرە باشترین دیاری، کە دایك‌و باوك دەتوانن بی‌بەخشن بە ڕۆڵەی خۆیان، ڕەوشتجوانییە.


قَالَ أَوْ ابْنُ سَعِيدِ بْنِ الْعَاصِ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ قَالَ  قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا نَحَلَ وَالِدٌ وَلَدَهُ أَفْضَلَ مِنْ أَدَبٍ حَسَنٍ
14977 مسند أحمد مُسْنَدُ الْمَكِّيِّينَ ما نحل والد ولده أفضل من أدب حسن
المحدث السيوطي خلاصة حكم المحدث صحيح
المحدث المنذري خلاصة حكم المحدث إسناده صحيح أو حسن أو ما قاربهما

Sunday, April 20, 2014

Real love means helping each other attain Jannah (Paradise) , not holding each other’s hands walking towards Hellfire
خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ واته‌ یارمه‌تیدانی یه‌کدی بۆ به‌ ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، نه‌ك ده‌ستگرتنی یه‌کدی‌‌و ڕێکردن به‌ره‌و دۆزه‌خ‌

The Prophet (PBUH) said, “Whoever guards his prayers will have light and clarity and salvation on the Day of Resurrection. Whoever does not guard his prayers will not have light nor clarity nor salvation, and on the Day of Resurrection he will be with Qarun and Pharaoh and Haman and Ubay ibn Khalaf.”
Source: Musnad Ahmad 6540
Grade: Sahih (authentic) according to Ahmad Shakir
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: هەرکەسێك پارێزگاری لە نوێژەکانی بکات، لە قیامەتدا نورو بەڵگەو ڕزگاری بۆ دەبێت، هەرکەسێكیش پارێزگاری لە نوێژەکانی نەکات، لە قیامەتدا لە نورو بەڵگەو ڕزگاری بێ‌بەش دەبێت‌و دەبێتە هاوەڵی قارون‌و فیرعەون‌و هامان‌و ئوبەی کوڕی خەلەف.


عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ ذَكَرَ الصَّلَاةَ يَوْمًا فَقَالَ مَنْ حَافَظَ عَلَيْهَا كَانَتْ لَهُ نُورًا وَبُرْهَانًا وَنَجَاةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمَنْ لَمْ يُحَافِظْ عَلَيْهَا لَمْ يَكُنْ لَهُ نُورٌ وَلَا بُرْهَانٌ وَلَا نَجَاةٌ وَكَانَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَعَ قَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَأُبَيِّ بْنِ خَلَفٍ

6540 مسند أحمد مُسْنَدُ الْمُكْثِرِينَ مِنَ الصَّحَابَةِ ذكر الصلاة يوما فقال من حافظ عليها كانت له نورا وبرهانا ونجاة يوم القيامة
المحدث أحمد شاكر خلاصة حكم المحدث إسناده صحيح

Saturday, April 19, 2014

“Do not worship Shaytan - for indeed, he is to you a clear enemy.”
Quran |36:60|
Worshiping Shaytan means obeying ones hawā (whims), because Shaytan never appears to the human being in his true image, rather he appears in the garment of hawā (whims).
 “Have you seen the one who takes as his god his own desire?”
Quran |25:43|
لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ ٦٠
سورة يس
ـ"شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه‌ ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه‌."
پەرستنی شەیتان واتە گوێڕایەڵی‌کردن‌و بەدەمەوەچوونی هەواوئارەزوو، چونکە هەرگیز مرۆڤ شەیتان لەسەر وێنەی ڕاستەقینەی خۆی نابینی. بەڵكو لە پۆشاکی هەواوئارەزوودا خۆی دەنوێنێ بۆی
وەك خودای گەورە دەفەرمووێت:ـ
أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ .... ٤٣
سورة الفرقان
ـ"ئایا نابینیت ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئاره‌زووی خۆی کردۆته‌ خوای خۆی (شوێن نه‌فسی به‌دکردار که‌وتووه)"

Du`ā’ is the most apparent and easiest form of ‘Ubûdiyyah (enslavement). The Prophet (PBUH) said, “Du`ā’ is worship.”
It is also impermissible to abandon it. The Prophet (PBUH) said, “Whoever does not ask Allah He becomes angry with him.”
So the believer should accustom his heart and hands to supplicating to Allah.
Yaa Allah forgive us.. Ameen
دوعاکردن دیارترین‌و ئاسانترین شێوەی بەندایەتیییە.. وەك پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: دوعاکردن عیبادەتە.. هەروەها وازهێنان لە دوعاکردن ڕێگەپێنەدراوە، وەك پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: هەرکەسێك لە خودای گەورە نەپاڕێتەوە، خودای گەورە لێی‌توڕە دەبێت.
جا پێویستە ئیماندار دەست‌و دڵی تامەزرۆی پاڕانەوە لە خودای گەورە بێ. 
یاااالله لێمان خۆشبە.. ئامین


"How foolish is man! He ruins the present while worrying about the future, but weeps in the future by recalling his past!"
چەندە نەفامە مرۆڤ.. بە خەفەت‌خواردن بۆ ئایندە، ئێستەی خۆی دەشوێنێ.. کەچی لەئایندەشدا دەست‌دەکات بەگریان، بەهۆی بیرکردنەوە لە ڕابردووی خۆی

The Prophet (PBUH) said, Whoever conceals (the fault of) a Muslim in this world, Allah will conceal him (his faults) in this world and in the hereafter. 
[Saheeh Muslim :: 2699]
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: هەرکەسێك لەم دونیایەدا کەموکوڕییەکانی موسڵمانێك بشارێتەوە، خخودای گەورە لەم دونیایەو لە قیامەتیشدا کەموکوڕڕییەکانی دەشارێتەوە.


Don't use the sharpness of your Tongue on the Mother who taught you to Speak. 
زمانی زبر بەکارمەهێنە لەبەرامبەر ئەو دایکەی کە فێری قسەکردنی کردوویت.



"My Lord! - Forgive & have mercy, for You are the Best of those who show mercy."
Quran |23:118|

په‌روه‌ردگارا: له‌ گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌ چونکه‌ تۆ له‌ هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.

وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ ١١٨
سورة المؤمنون

Sometimes Allah allows you to fall because there is something good down there you're supposed to find.
جارجارە خودا لێت دەگەڕێ بکەوی، تاوەکو لەو کەوتنەدا شتێکی باش بدۆزیتەوە


‘A calamity that makes you turn to Allah is better for you than a blessing which makes you forget the remembrance of Allah.’
بەڵایەك کە بۆ لای خودا بتگەڕێنێتەوە باشترە لە بەخششێك کە یادی خودات لەبیر بباتەوە

The Messenger of Allah said (PBUH), “The best marriage is one that is easiest.”
Source: Mu’jam Al-Awsat 740
Grade: Sahih (authentic) according to As-Suyuti
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: هەرە باشترین مارەبڕین ئەوەیە کە هەرە ئاسانە

عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْرُ النِّكَاحِ أَيْسَرُهُ
740 المعجم الأوسط للطبراني باب الألف من اسمه أحمد
المحدث السيوطي خلاصة حكم المحدث صحيح

Friday, April 18, 2014

‘Ibn Umar saw a man carrying his mother and going around the Ka’bah in tawaf, and the man asked: “Have I fulfilled my duty towards her?”
Ibn Umar replied, “Not even for one contraction! However, you have done good and Allah will reward you tremendously for the little that you could do.”
ئیبن عومەر کابرایەکی بینی کە دایکی خۆی لە کۆڵنابووم وە بە دەوری کەعبەدا تەوافی دەکرد. کابراکە پرسیاری لە ئیبن عومەر کرد: ئایا ئەرکی خۆم بەجهێناوە لەبەرامبەر دایکمدا؟ـ
ئیبن عومەر فەرمووی: نەخێر، تەنانەت حەقی یەك ئازاری کاتی لەدایكبوونیشت نەداتەوە.. ئەتۆ چاکەت کردووە‌و خودای گەورەش پاداشتی بێ‌پایانت دەداتەوە لەبەرامبەر ئەو کردەوە گچکەیەک کە پێت دەکرێ.


"If God had pleased He would surely have made you a single community of belief; but He leads whosoever He wills astray, and guides whosoever He please. But you will surely be questioned about what you used to do."
Quran |16:93|
ـخۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه‌ ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت (به‌ڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵه‌تی داون و سه‌ربه‌ستی کردوون)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێنموویی ده‌کات (ئه‌ڵبه‌ته‌ ویستی خوا دژایه‌تی ویستی ئاده‌میزاد ناکات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێت ڕێنموویی ده‌کات، ئه‌وه‌ش ڕێبازی گومڕایی بگرێته‌ به‌ر مۆڵه‌تی ده‌دات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ ئه‌نجامتان ده‌دا.ـ

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُ ۚ وَلَتُسۡ‍َٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٩٣ 
سورة النحل


Put up with your opponent [patiently] even if he is tough and rude, for there may come a day when he will recognize the truth that is with you. Many of those who battled and fought alongside the Prophet (PBUH) were among those who previously used to accuse him of madness and magic.
گەرچیش نەیارەکەت سەختگیرو بێ‌چاووڕووبێ، ئەتۆ هەر خۆڕاگربەو هەڵبکە لەگەڵیدا، چونکە ڕۆژێك هەر دێ کە بۆیان دەردەکەوێت حەق لای تۆیە، سور بزانە زۆربەی ئەوانەی شان‌بەشانی پێغەمبەر (د.خ) تێدەکۆشان‌و دەجەنگان، لەوانە بوون کە پێشتر تۆمەتی شێتی‌و جادووگەرییان دەدایە پاڵ پێغەمبەر (د.خ)ـ


The Prophet (PBUH) said, “Let not fear of the people prevent one of you from saying the truth if he knows it.”
Source: Musnad Ahmad 11459
Grade: Sahih (authentic) according to Ibn Hajar
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: با ترس لە خەڵکی نەبێتەهۆی ئەوەی کە هیچ یەکێکتان لە گوتنی حەق خۆی بەدووربگرێت

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَا يَمْنَعَنَّ أَحَدَكُمْ مَخَافَةُ النَّاسِ أَنْ يَتَكَلَّمَ بِحَقٍّ إِذَا عَلِمَهُ
11459 مسند أحمد باقي مسند المكثرين مسند أبي سعيد الخدري رضي الله تعالى عنه
المحدث ابن حجر العسقلاني خلاصة حكم المحدث صحيح
Don't wait till you get older to change yourself - The graveyard is full of people who thought they will change when they get older.
بۆئەوەی نەفسی خۆت بگۆڕێ، چاوەڕێ مەکە تا ئەو کاتەی پیری بەرۆکت دەگرێ، چونکە گۆڕستان پڕە لە کەسانێك کە پێیان وابوو دەتوانن لە ساتەوەختی پیریدا نەفسی خۆیان بگۆڕن

Thursday, April 17, 2014

'When we love someone, we are blind to their faults. When we hate them, we are blind to their good. Be just! That is closer to piety.'
ئەگەر کەسێكمان خۆشبوێ، کوێردەبین لەئاست هەڵەکانیدا، ئەگەری ڕقمان لە کەسێك بێ، کوێردەبین لە ئاست چاکەکانیدا، لەبەرئەوە دادپەروەربە، چونکە ئەوە لە تەقواو پارێزکارییەوە نزیکترە.

The Messenger of Allah (PBUH) said, “Beware of minor sins. Verily, they gather upon a man until he is destroyed.”
Source: Musnad Ahmad 3808
Grade: Sahih (authentic) according to Ahmad Shakir
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: خۆتان لە گوناهە گچەکەکان بپارێزن، چونکە، چونکە لەسەر مرۆڤ کەڵەکە دەبن تاوەکو مرۆڤەکە بەرەو فەوتان‌و لەنێوچوون دەبەن


عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ إِيَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ فَإِنَّهُنَّ يَجْتَمِعْنَ عَلَى الرَّجُلِ حَتَّى يُهْلِكْنَهُ
3808 مسند أحمد مسند المكثرين من الصحابة مسند عبد الله بن مسعود رضي الله تعالى عنه
المحدث أحمد شاكر خلاصة حكم المحدث إسناده صحيح

Wednesday, April 16, 2014

'Speaking less is wisdom, eating less is healthy, sleeping less is worship and socializing less is the recipe for safety.'
~ Abu Bakr (ra)
کەم‌ قسەکردن داناییە، کەمخواردن لەشساغییە، کەمخەوتن عیبادەتە، کەمتێکەڵبوونیش مایەی سەلامەتییە

"-And [mention] the Day when We will resurrect among every nation a witness over them from themselves. And We will bring you, [O Muhammad], as a witness over your nation. And We have sent down to you the Book as clarification for all things and as guidance and mercy and good tidings for the Muslims.
- Indeed, Allah orders justice and good conduct and giving to relatives and forbids immorality and bad conduct and oppression. He admonishes you that perhaps you will be reminded."
Quran |16:89-90|
ـ" ڕۆژێك دێت له‌ هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له‌ خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه‌ (ئه‌ی محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم) که‌ شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه‌، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه‌ بۆ موسوڵمانان.
ـ به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به‌ دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به‌ خزمان و قه‌ده‌غه‌ له‌ گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه‌ بکه‌ن)."ـ

وَيَوۡمَ نَبۡعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدًا عَلَيۡهِم مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ ۖ وَجِئۡنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ تِبۡيَٰنٗا لِّكُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ ٨٩ 
۞إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَٱلۡإِحۡسَٰنِ وَإِيتَآيِٕ ذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَيَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡبَغۡيِ ۚ يَعِظُكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ٩٠ 
سورة النحل
Remembrance of Allah is from among the means of remaining steadfast during fitnahs and when the mujahid faces his enemy:
Allah says,
“O you who believe! When you encounter [an enemy] force, stand firm and remember Allah much so that you may be successful.” [Surah Al-Anfal 8:45]
لە کاتی بەڵاو فیتەدا، هەروەها لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمندا، زیکری خودای گەورە یەکێك لەهۆکارەکانی دامەزراویی‌و خۆڕاگری لەسەر دین
وەك خودای هەرە مەزن دەفەرمووێت:ـ
ـ"ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌: کاتێک ده‌گه‌نه‌ ده‌سته‌یه‌ک و ڕوو به‌ ڕووتان ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت خۆڕاگربن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن"ـ
قورئان | 8 : 45 |

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا لَقِيتُمۡ فِئَةٗ فَٱثۡبُتُواْ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٤٥ 
سورة الأنفال
“There is no goodness in people who don’t give advice, and there is no goodness in people who don’t like to be advised.”
‘Umar Ibn Al-Khattaab
هیچ خێرێك لە کۆمەڵێکدا نییە کە ئامۆژگاری [کەسانی تر] ناکەن، هیچ خێریکیش لە کۆمەڵێکدا نییە کە ئامۆژگارییان پێخۆش نییە

The Messenger of Allah (PBUH) said, “Ahead of the Hour the people will only greet with peace those whom they know, trade will spread until a woman will help her husband’s business, and the ties of family will be severed.”
Source: Musnad Ahmad 3972
Grade: Sahih (authentic) according to Ahmad Shakir

پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: کە قیامەت نزیك دەبێتەوە خەڵکی هەر سڵاو لە نزیکانی خۆیان دەکەن‌و بازرگانی‌کردن زۆر بەربڵاودەبێت، تا وای لێدێت ئافرەت دەبێتە هاوکاری مێردەکەی‌و پەیوەندی خزمایەتیش دەپچڕێنرێت.
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ فَقَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ يَدَيْ السَّاعَةِ تَسْلِيمُ الْخَاصَّةِ وَتَفْشُو التِّجَارَةُ حَتَّى تُعِينَ الْمَرْأَةُ زَوْجَهَا عَلَى التِّجَارَةِ وَتُقْطَعُ الْأَرْحَامُ
3972 مسند أحمد مسند المكثرين من الصحابة مسند عبد الله بن مسعود رضي الله تعالى عنه
المحدث أحمد شاكر خلاصة حكم المحدث إسناده صحيح

"Thus learn from life experiences, enjoy, life while reaching your goals, not the outcomes you can love flying and enjoy it without thinking about where do you the destination. Life is not the place of goals, it is the place of going toward them and you must enjoy it"

Tony Robbins
"کەوابێ فێربە لە خودی ژیان، لە هەوڵی گەیشتن بە ئەمانج لەززەت وەرگری نەك لە ئاکام‌و بەرهەمەکەی، دەتوانی عاشقی فڕین بی‌و لە فڕین لەززەت وەرگری، بێئەوەی بیر لەوە بکەیەوە کە کەنگێ دەگەیە شوێنی مەبەست، ژیان شوێنی مەبەست نییە: ژیان ڕۆیشتن بەرەو شوێنی مەبەستەو دەبێ چێژی لێ‌وەرگری."
- تۆنی ڕابنز، سەرکەوتنی بێسنور
"-God has made your house the place for you to rest. He has also made homes for you out of the skins of cattle which are easy to carry along on a journey or at a camp. He has made wool, fur and the hair of cattle a temporary means of enjoyment for you.
-God has provided shade for you out of what He has created and places of retreat out of mountains. He has given you garments to protect you from the heat and cover your private parts. This is how He perfects His bounties to you so that perhaps you would submit to His will."
Quran |16:80-81|
ـ هه‌ر خوایه‌ (که‌ هه‌موو شتێکی بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره‌ بۆ خۆتان دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانی بۆ کردوون به‌هۆی ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌و له‌ پێست و مووی ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگه‌ بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان به‌ئاسانی بیگوێزنه‌وه‌ له‌کاتی کۆچتاندا، به‌ئاسانی هه‌ڵی بده‌ن له‌کاتی نیشته‌جێ بوونتاندا و له‌ خوری و کوڵك و مووه‌که‌ی، ده‌توانن که‌ل و په‌ل و شتومه‌ك بۆ خۆتان دروست بکه‌ن و تاماوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرن.
ـ خوا له‌و شتانه‌ی که‌ دروستی کردووه‌ سێبه‌ری بۆ ئێوه‌ ڕه‌خساندووه‌، له‌ کێوه‌کانیشدا کون و که‌لێن و ئه‌شکه‌وتی سازاندووه‌و پۆشاکی بۆتان به‌دیهێناوه ‌تا له‌ گه‌رماو (سه‌رما) بتانپارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره‌ها پۆشاکی تر بۆ به‌دیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان له‌کاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا (وه‌کو زرێ و شتومه‌کی تر)، ئا به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌ردگارتان نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بن.

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمۡ سَكَنٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ بُيُوتٗا تَسۡتَخِفُّونَهَا يَوۡمَ ظَعۡنِكُمۡ وَيَوۡمَ إِقَامَتِكُمۡ وَمِنۡ أَصۡوَافِهَا وَأَوۡبَارِهَا وَأَشۡعَارِهَآ أَثَٰثٗا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ ٨٠
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَٰلٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡجِبَالِ أَكۡنَٰنٗا وَجَعَلَ لَكُمۡ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلۡحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأۡسَكُمۡ ۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡلِمُونَ ٨١
سورة النحل

Keep your good deeds between you & Allah - People aren't going to provide you with Jannah
Only He Can...
کردەوە چاکەکانت لە نێوان خۆت‌و خوادا هەر بە پەنهانی بهێڵەرەوە، چونکە خەڵکی بەهەشتت پێ‌نابەخشن، هەر خودای گەورە دەتوانێت پێت ببەخشێ


The Prophet (PBUH) said, “Know that there is much good in patience with what you dislike, that support will come with patience, relief will come with affliction, and hardship will come with ease.”
Source: Musnad Ahmad 2800
Grade: Hasan (fair) according to Ibn Hajar
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: باش بزانە کە خێرو چاکەی زۆر هەیە لە ئارامگرتن لەسەر شتێك کە پێت ناخۆشە، پاش بەڵاو ناڕەحەتیی دەروویەك هەر دەکرێتەوەو لە پاش ناخۆشیش خۆی هەر دێ


The Messenger of Allah (PBUH) said, “I am amazed by the believer. Verily, Allah does not decree anything for the believer except what is good for him.”
Source: Musnad Ahmad 12495
Grade: Hasan (fair) according to As-Suyuti
پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: من سەرسامم بە ئیماندار، (چونکە) بەڕاستی خودای گەورە بڕیاری هیچ شتێك بۆ ئیماندار نادات‌و خێری تێدا نەبێت بۆی


 
 
Qaidar Rahim