Social Icons

Pages

Friday, July 19, 2019

Kurdish Fonts UniQaidar Fonts Latest Update May 2026 فۆنتەکانی یونیقەیدار (یونی قەیدار)ـ

UniQaidar Fonts - Latest Update - June 2026 - فۆنتەکانی یونی‌قەیدار (یونی قەیدار)

دواین ئەپدەیتی فۆنتەکانی یونیقەیدار (یونی قەیدار) - مانگی  حوزەیرانی 2026 -
ژمارەی فۆنتەکان: 447 فۆنت
فۆنتەكانی یونیقەیدار کۆمەڵێك فۆنتن کە گونجاون بۆ بەکارهێنان لە هەموو بوارەکاندا
بۆ داونلۆدکردنی فۆنتەکانی یونیقەیدار (یونی قەیدار) کلیك لەسەر لەم ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://uniqaidar.pages.dev/



فۆنتی کوردی فۆنت 2026 UniQaidar Fonts
Kurdish Fonts Unicode Fonts - فۆنتی کوردی - فۆنتەکانی قەیدار - 2026 - فۆنتی یونیکۆد


ماڵپەڕی فۆنتەکانی یونی‌قەیدار

یەکێک لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین ناوەندی فۆنتی کوردی بۆ داگرتنی فۆنتی کوردی جوان بێبەرامبەر

فۆنتەکانی یونی‌قەیدار (UniQaidar Fonts) کۆمەڵێک فۆنتی کوردی و عەرەبی بەکوالیتی بەرزن کە بۆ دیزاین، نوسین و بوارە جیاوازەکانی تری وەک ماڵپەڕ و بەڵگەنامەکان گونجاون. ئەم فۆنتانە بە تایبەتمەندی ڕێکی و ڕەوانی لە دیزایندا ناسراون. یەکەم گورزەی فۆنتەکان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکراوتەوە لەلایەن قەیدار ڕەحیم.

ماڵپەڕی یونی‌قەیدار سەکۆیەکی پیشەیییە بۆ دابینکردنی فۆنتە کوردییەکان. لێرەدا دەتوانن بە ئاسانی دەستان بگات بە زیاتر لە ٤٣٠ فۆنتی جیاوازی یونیکۆد کە بە وردی پۆلێن کراون بۆ هەموو بوارەکان.

🎨 جۆر و تایبەتمەندی فۆنتەکان لە ماڵپەڕەکەمان:

  • فۆنتەکانی بڵاوکراوە و ڕاگەیاندن: ئەم فۆنتانە بەهۆی پارسەنگی و ڕوونییەکەیان ناسراون؛ تایبەتن بە خوێندنەوەی درێژخایەن لە ناو هەواڵ، کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە و ڕاپۆرتە فەرمییەکاندا بێ ئەوەی چاو ماندوو بکەن.
  • فۆنتەکانی دیزاین و مۆنتاژ: فۆنتی ئاسایی (ڕیگولار) و ئەستوور (بۆڵد) کە بۆ لۆگۆ، تابلۆی سەر شەقام، سەردێڕی ڤیدیۆ و پۆستەری ڕیکلامی بەکاردێن و سەرنجی بینەر ڕادەکێشن.
  • فۆنتەکانی سۆشیاڵ میدیا: فۆنتی مۆدێرن و گەنجانە کە شێوازێکی ناوازە دەدەن بە پۆست و چیرۆکەکانی (ئینستاگرام، فەیسبووک، سناپچات، تیکتۆک و یوتیوب).
  • فۆنتەکانی منداڵان و فێرکاری: فۆنتی نەرم و خڕ و کارتۆنی کە بۆ کتێبی خوێندن، چیرۆکی منداڵان، یارییە فێرکارییەکان و پۆستەری قوتابخانەکان گونجاون.
  • فۆنتەکانی دەستنووس و نەستەعلیق: فۆنتی کلاسیکی و هونەری کە وەک خەتاتی دەستی دەردەکەون؛ بۆ نووسینی شیعر، بانگهێشتنامەی زەماوەند و تابلۆ هونەرییەکان بێوێنەن.
  • فۆنتە تایبەتەکان: کۆمەڵێک فۆنتن کە بەشێکیان بە تەواوی و بەشێکی تریان بەشێوەیەکی بەشەکی لەلایەن قەیدار ڕەحیم دیزاین کراون؛ وەک فۆنتەکانی فۆرد، تەڵەبات، فاستلینک و کەناڵە ئاسمانییەکانی تەرەتە و ئەخبارییەی سعوودی. هەروەها فۆنتی زنجیرەکانی سکوید گەیم و تاڵانی پارە، لەگەڵ فۆنتەکانی خوێندکار، پەره‌گراف و فۆنتە ئیسلامییەکان.

📱 گونجاو بۆ هەموو بەرنامە و ئامێرەکان

فۆنتەکانی ئێمە بە بێ کێشە لەسەر تەواوی سیستەمەکانی (ویندۆز، ماک، ئەندرۆید، ئایفۆن) کار دەکەن. دەتوانیت لەم بەرنامانەدا بەکاریان بهێنیت:

  • بەرنامەکانی دەستکاری ڤیدیۆ لە مۆبایل: کاپ کەت، ڤی ئێن مۆنتاژ، کایین ماستەر، ئین شۆت، ئالایت مۆشن، لوما فیوژن.
  • بەرنامەکانی دیزاین و وێنە لە مۆبایل: پیکسڵ لاب، پیکس ئارت، کانڤا، فۆنتۆ، ئەدۆبی ئێکسپرێس، پۆستەر مەکەر.
  • بەرنامەکانی کۆمپیوتەر: ئەدۆب فۆتۆشۆپ، ئەدۆبی پریمیەر، ئافتەر ئیفێکت، ئیلسترەیتەر، ئیندیزاین، کۆرێڵ درۆ.
  • بەرنامەکانی نووسین: مایکرۆسۆفت وۆرد، پاوەرپۆینت، ئێکسڵ، ئەپڵ پەیجیز، گوگڵ دۆکس.

تایبەتمەندییەکانی ماڵپەڕی یونی‌قەیدار

  • تاقیکردنەوەی ڕاستەوخۆ: پێش دونلۆدکردن و داگرتن، دەتوانیت دەقەکەت بنووسیت و شێوە و کێشی فۆنتەکە لە ناو ماڵپەڕەکەدا ببینیت.
  • داگرتنی خێرا و ئاسان: دەتوانیت فۆنتەکان بە تاک، بەپێی جۆرەکانیان، یان تەواوی فۆنتەکان بە یەک کلیک یاخود فۆنتی بەشێکی دیاریکراو و بەیەکجار دابگریت.
  • ناردن بۆ هاوڕێیان: بە یەک کلیك کردن، لینکی فۆنتەکە کۆپی بکە و بۆ هاوڕێ و هاوکارانت بنێرە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.
  • گونجانی تەواو: ماڵپەڕەکەمان بە شێوازێکی گونجێنراوە و خێرایە بۆ کردنەوە لە مۆبایل، کۆمپیوتەر و تابلێت گونجێنراوە.

یونی‌قەیدار هاوبەشی سەرەکی و بنەڕەتی گرافیک دیزاینەران، مۆنتێرەکان، نووسەران و بەڕێوەبەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پڕۆژەکانتان بگەیننە بەرزترین ئاستی جوانی و لێهاتوویی پیشەیی.








1 comment:

  1. سڵاو، سوپاس بۆ ئەم فۆنتە جوانانە، ئایا دەتوانم بەکاریان بهێنم بۆ هەر ماڵپەڕێک بە خۆڕایی؟ واتا هیچ کۆپی رایتێکی لەسەرە؟

    ReplyDelete

 
 
Qaidar Rahim